+ ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی به‌ریتانیاو جیهان روان ئه‌تكینسۆن ناسراو به مسته‌ر بین له‌كاتێكدا سه‌رقاڵی خوێندنی ماسته‌ر بوو له‌زانكۆی ئۆكسفۆرد، كاره‌كته‌ری مسته‌ر بینی دروستكردووه.
+ بین (bean) له‌زمانی ئینگلیزی‌دا به‌مانای فاسۆلیا دێت. سه‌باره‌ت به نازناوی مسته‌ر بینیش (كه ئه‌گه‌ر بیكه‌ین به كوردی به‌مانای به‌ڕێز فاسۆلیا دێت) ئه‌تكینسۆن ده‌ڵێت: "سه‌ره‌تا به به‌ڕێز كوله‌كه ده‌ستمان پێكرد. به‌ڕێز په‌تاته یان به‌ڕێز قه‌ڕنابیت یان به‌ڕێز كه‌له‌رم، دواتر بیرمان له‌وه كرده‌وه كه فاسۆلیا (bean) كورت و ئاسانه".
+ زنجیره‌ی ته‌له‌فزیۆنی مسته‌ر بین ته‌نها له 14 ئه‌ڵقه پێكدێت و له‌ساڵی 1990 تا 1995 پێشكه‌شكراوه. دواتر بووه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ دوو فیلم. فیلمی یه‌كه‌میان Bean: The Ultimate Disasterه كه به‌رهه‌می ساڵی 1997ه‌و كۆی داهاته‌كه‌ی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا گه‌یشته 356 ملیۆن دۆلار. فیلمی دووه‌میشیان ناوی Mr. Beans Holidayه كه به‌رهه‌می ساڵی 2007ه‌و كۆی داهاته‌كه‌ی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا گه‌یشته 325 ملیۆن دۆلار.
+ كاتێك له‌شوێنه گشتییه‌كاندا خه‌ڵك ئه‌تكینسۆن ده‌بینن زیاتر به مسته‌ر بین ناوی ده‌به‌ن وه‌ك له‌ناوه راسته‌قینه‌كه‌ی خۆی به‌ڵام روان له‌م دیارده‌یه بێزاره. چونكه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، وه‌ك كه‌سایه‌تی چاره‌ی مسته‌ر بینی ناوێت چونكه كه‌سێكی مناڵانه‌و خۆپه‌رست و خراپه.
+ له‌ساڵی 1993 ئه‌تكینسۆن له‌میانه‌ی دیمانه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، بیرۆكه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كۆتا به‌شی مسته‌ر بینی هه‌یه به‌ڵام ئه‌و بیرۆكه‌یه تائێستا نه‌چووه‌ته قۆناغی جێبه‌جێكردنه‌وه. له‌وه‌ش زیاتر ئه‌وه‌یه كه نابێت چیتر چاوه‌ڕێی به‌شێكی نوێی مسته‌ر بین بكه‌یت چونكه خودی ئه‌تكینسۆن له‌كاتی یارییه ئۆڵۆمپیه‌كانی 2012ی له‌نده‌ن، ئه‌وه‌ی جه‌ختكردنه‌وه‌و وتی: "من زۆر خۆشحاڵم كه به مسته‌ر بین بڵێم ماڵئاوا". "پێم وانیه جارێكی تر رۆڵی ئه‌و كاره‌كته‌ره ببینم چونكه نامه‌وێ بیبینم كه پیربووه".
مسته‌ر بین باشتر بناسه
ناوی ته‌واوی ئه‌م ئه‌ستێره گه‌شه‌ی ئاسمانی هونه‌ر روان سیباستیان ئه‌تكینسۆنه‌و ئه‌كته‌ری كۆمیدی و نوسه‌ره.
رۆژنامه‌ی ئۆبزێرڤه‌ر كه یه‌كێكه له‌به‌ناوبانگترین رۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا له‌ناو یه‌كێك له‌باشترین 50 كه‌سایه‌تییه كۆمیدییه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته پۆڵێنی كردووه‌و له‌ساڵی 2005 یشدا له‌میانه‌ی راپرسییه‌كدا له‌نێوان كۆمیدییه‌كان، هه‌مان نازناوی به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده ناوداره له 6ی كانونی دووه‌می ساڵی 1955 له‌شارۆچكه‌ی كۆنسێت له‌هه‌رێمی دورهام له‌باكوری رۆژهه‌ڵاتی ئینگلته‌را له‌دایك بووه، بچوكترینی چوار كوڕی دایك و باوكیه‌تی.
باوكی ناوی ئێریك ئه‌تكینسۆنه كه به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیا بووه، دایكیشی ناوی ئێڵا مه‌ی بووه‌و له 29-6-1945دا ژیانی هاوسه‌رگیرییان پێكه‌وه ناوه.
یه‌كێك له‌سێ برا گه‌وره‌كه‌ی روان ناوی رۆدنی-یه‌و سیاسته‌مه‌دارو ئابوریناسه، دووه‌میان ناوی روپێرت- ه، سێیه‌میشان كه ناوی پاوڵ بووه هه‌ر به‌منداڵی مردووه.
ئه‌تكینسۆن له‌نواندنی كۆمیدیدا شێوازێك به‌كارده‌هێنێت كه‌پێی ده‌ووترێت كۆمیدیای فیزیكی Physical Comedy یان سڵاپ ستیك Slapstick، ئه‌م شێوازه كۆمیدییه توندوتیژی له‌خۆده‌گرێت و تێیدا جوڵه‌كان سنوری هه‌سته‌كان ده‌به‌زێنن و جگه له ئه‌تكینسۆن، ئه‌ستێره‌ی كۆچكردوی كۆمیدی چارلی چاپڵنیش نمونه‌یه‌كی زه‌قی ئه‌م جۆره كۆمیدیایه‌یه.
ستایڵی ئه‌تكینسۆن له‌نواندندا زیاتر له‌ده‌نگیدایه، هاوكات تایبه‌تمه‌ندییه‌كی وه‌های هه‌یه كه چه‌ندین ساڵه به‌هۆیه‌وه خه‌ڵك ده‌خاته پێكه‌نین به‌شێوه‌یه‌ك كه نازناوی پیاوه ده‌موچاو لاستیكییه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و توانا گه‌وره‌یه‌ی له‌گۆڕینی ده‌موچاویدا، هه‌یه‌تی.
زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی كه ئه‌تكینسۆن رۆڵه‌كانیان به‌رجه‌سته‌ده‌كات، كه‌سایه‌تی مسته‌ر بینه‌و تێیدا به‌شێوازێكی تایبه‌ت رۆڵه‌كه ئه‌دا ده‌كات و سترێس ده‌خاته‌سه‌ر وشه‌و پیته‌كان و زیاده‌ڕۆیی جوانكاریی تێدا ده‌كات كه ئه‌مه‌ش ته‌كنیكێكی ئه‌تكینسۆنه بۆ زاڵبون به‌سه‌ر ئه‌و زمانگرتنه‌ی له‌گه‌ڵیدایه.
ئه‌تكینسۆن له‌زانكۆی نیوكاسڵ كۆلێژی ئه‌ندازیاریی كاره‌بای خوێندووه‌و له‌كۆلێژی كوینی زانكۆی ئۆكسفۆردیش ماسته‌ری له‌زانسته‌كاندا به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌م ئه‌ستێره گه‌شه‌ی ئاسمانی نواندنی كۆمیدی، هه‌نگاوه‌كانی نواندنی له‌كۆمه‌ڵه‌ی دراما له‌زانكۆ، ده‌ستپێكردووه‌و ده‌ركه‌وتنێكی به‌رچاوی هه‌بووه له‌زنجیره‌ی رادیۆیی Atkinson People كه پێكهاتبوو له‌چه‌ندین دیمانه‌ی گاڵته‌ئامێز له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی خه‌یاڵی گه‌وره‌كه‌خودی ئه‌تكینسۆن رۆڵه‌كانی به‌رجه‌سته‌ده‌كردو تێكسته‌كانیشی له‌نوسینی خۆی و ریچارد كۆریتز، بوون.
به‌رهه‌مه‌كانی
پاش ته‌واوكردنی خوێندنی زانكۆ‌و دوای ئه‌وه‌ی له‌كارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌تكینسۆن چه‌ند به‌رهه‌مێكی تری پێشكه‌ش به‌هونه‌ری كۆمیدی ئینگلته‌را كرد له‌وانه Canned Laughter بۆ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی به‌ریتانی ITV له‌ساڵی 1979 دا‌و Not the Nine O'Clock News كه ئه‌مه‌ی دواییان له‌به‌رهه‌مهێنانی هاوڕێیه‌كی ئه‌تكینسۆن بوو به‌ناوی جۆن لیۆد-ه‌وه.
سه‌ركه‌وتنی له Not the Nine O'Clock Newsدا وه‌ك رێخۆشكه‌رێك وابوو بۆ ئه‌تكینسۆن كه رۆڵی سه‌ره‌كی له‌زنجیره‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی تردا ببینێت به‌ناوی The Black Adder كه له‌شه‌ش ئه‌ڵقه پێكهاتبوو و له‌ساڵی 1983دا به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ریچارد كۆریتزدا نوسی و نمایشكرا.
سه‌رباری ژماره‌یه‌كی زۆر له‌به‌رهه‌م، به‌ڵام روان ئه‌تكینسۆن زیاتر به‌به‌رجه‌سته‌كردنی رۆڵی Mr Bean له‌زنجیره‌یه‌كی كۆمیدیدا ناسراوه‌كه كه‌سایه‌تییه‌كی ساده‌و ساویلكه‌یه‌و چه‌ندین كێشه‌ی توش ده‌بێت.
یه‌كه‌م ئه‌ڵقه‌ی ئه‌و زنجیره‌یه كه به‌شی فڕۆكه‌وانه‌كه‌یه له1-1-1990 له‌كه‌ناڵی ITV نمایشكراو دوابه‌شی ته‌له‌فزیۆنیشی كه‌ناوی Goodnight Mr. Bean بوو، له31-10-1995 نمایشكرا، به‌شی كۆتاییشی كه‌ناوی Hair by Mr. Bean of London له‌به‌رواری 15-11-1995 به‌شێوه‌ی ڤیدیۆ كاسێت بڵاوكرایه‌وه به‌ڵام تا ساڵی 2006 له‌به‌ریتانیا په‌خش نه‌كرا.
ئه‌م زنجیره ته‌له‌فزیۆنییه له‌چوارده ئه‌ڵقه‌ی نیوسه‌عاتی پێكهاتووه‌و زۆربه‌یان له‌نوسین و نواندنی خودی ئه‌تكینسۆنن.
سه‌رباری ئه‌و زنجیره به‌ناوبانگه ئه‌تكینسۆن زیاتر له 20 فیلمی هه‌یه، سه‌ره‌تای نواندنی له‌فیلمدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1983 كه تێیدا رۆڵی لاوه‌كی له‌فیلمی Never Say Never Again بینی، هه‌ر له‌و ساڵه‌دا رۆڵی سه‌ره‌كی له‌فیلمێكی كۆمیدیدا به‌ناوی Dead on Time بینی، له‌و فیلمه‌دا ئه‌تكینسۆن رۆڵی كه‌سایه‌تییه‌ك ده‌بینێت به‌ناوی بێرنارد فریپ كه له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه به‌هه‌ڵه ئاگادارده‌كرێته‌وه كه نزیكه‌ی نیو سه‌عاتی له‌ژیاندا ماوه كه ئه‌مه‌ش فریپ توشی دڵه‌ڕاوكێی و زمانگرتن ده‌كات و ده‌ستده‌كات به‌پاڕانه‌وه له‌خودا.
له ساڵی 1988دا ئه‌تكینسۆن له‌كورته‌فیلمێكی 29 خوله‌كیدا به‌ناوی The Appointments of Dennis Jennings ده‌ركه‌وت كه له‌ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ری ئه‌مه‌ریكی دین پارسیۆت و نوسینی مایك ئارمسترۆنگ و ستیڤن رایت و نواندنی سه‌رباری ئه‌تكینسۆن، خودی رایت و چه‌ند ئه‌كته‌رێكی تره.
ئه‌م كورته‌فیلمه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو خه‌ڵاتی ئه‌كادیمی 61 هه‌مین خه‌ڵاته ئه‌كادیمییه‌كانی بۆ باشترین بابه‌تی كورت، برده‌وه.
دواتر‌و له‌ساڵی 1989 دا له‌فیلمی كۆمیدی رۆمانسی The Tall Guy رۆڵی سه‌ره‌كی بینی. ماوه‌ی ئه‌م فیلمه 92 خوله‌كه‌و له‌ده‌رهێنانی مێڵ سمس و نوسینی ریچارد كوریتزو پاڵه‌وانێتی جێف گۆڵدبلوم، ئیما سۆمپسۆنه.
ساڵی دواتر ئه‌م ئه‌ستێره‌یه له‌فیلمی The Witchesدا ده‌ركه‌وت، فیلمه‌كه تاڕاده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو چه‌ند خه‌ڵاتێكی برده‌وه‌و له‌ڕووی داراییشه‌وه، داهاته‌كه‌ی 10 ملیۆن دۆلاری تێپه‌ڕاند.
له‌ساڵی 1991شدا ئه‌تكینسۆن فیلمێكی دۆكیومێنتاری له‌سه‌ر خۆی به‌رهه‌مهێنا. دوو ساڵ دوای ئه‌وه‌ش له‌فیلمی كۆمیدی Hot Shots! Part Deux به‌شداریكرد كه بودجه‌ی به‌رهه‌مهێنانی 25 ملیۆن دۆلار بوو به‌ڵام ده‌سكه‌وته‌كه‌ی گه‌یشته نزیكه‌ی 134 ملیۆن.
له‌ساڵی 1994 روان ئه‌تكینسۆن له‌فیلمی رۆمانسی كۆمیدی Four Weddings and a Funeralدا ده‌ركه‌وت كه ماوه‌كه‌ی 117 خوله‌كه. ئه‌م فیلمه به‌بودجه‌ی 4 ملیۆن و 400 هه‌زار دۆلار به‌رهه‌مهێنرا به‌ڵام سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناو ماوه‌یه‌ك له‌سینه‌ماكانی ئه‌مه‌ریكای باكوردا له‌بۆكس ئۆفیسدا بوو و چه‌ندین خه‌ڵاتیشی برده‌وه. داهاته‌كه‌شی گه‌یشته نزیكه‌ی 250 ملیۆن دۆلار.
هه‌مان ساڵ له‌فیلم كارتۆنێكی كۆمپانیای واڵت دیزنی به‌ناوی The Lion King به‌ده‌نگ به‌شداریكردو فیلمه‌كه‌ش كه تێیدا روان رۆڵی به‌رجه‌سته‌كاری ده‌نگی زازو-ی ده‌بینی، سه‌ركه‌وتنێكی باشی به‌ده‌ستهێنا. ئه‌و فیلمه ماوه‌كه‌ی 89 خوله‌ك بوو به‌بوجه‌دی 45 ملیۆن دۆلار به‌رهه‌مهات به‌ڵام داهاته‌كه‌ی گه‌یشته نزیكه‌ی 785 ملیۆن.
له‌ساڵی 2000دا له‌فیلمی كۆمیدی Maybe Baby ده‌ركه‌وت كه له‌ده‌رهێنان و نوسینی بێن ئێڵتۆن، به‌رهه‌مهێنانی فیل ماكلنتایه‌رو نواندنی هیوگ لۆریێ، جۆلیێ ریچاردسۆنه.
ئه‌م به‌رهه‌مه له 2-6-2000، له‌شانشینی یه‌كگرتوو نمایشكراو له 24-8ی هه‌مان ساڵدا له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نمایشكراو ماوه‌كه‌ی 104 خوله‌كه به‌ڵام سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێناو داهاته‌كه‌ی ته‌نها 20 هه‌زارو 501 دۆلار بوو. له‌م فیلمه‌دا روان ئه‌تكینسۆن رۆڵی كه‌سایه‌تییه‌كی ده‌بینی به‌ناوی Mr. James ه‌وه.
له‌ساڵی 2001، له‌فیلمی Rat Race، هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌ندین ئه‌كته‌ری تری كۆمیدیدا رۆڵی سه‌ره‌كی بینی و فیلمه‌كه تاڕاده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا به‌شێوه‌یه‌ك تێچووی به‌رهه‌مهێنانی فیلمه‌كه كه ماوه‌كه‌ی 112 خوله‌ك بوو، له50 ملیۆن دۆڵار كه‌متر بوو به‌ڵام داهاته‌كه‌ی گه‌یشته نزیكه‌ی 100 ملیۆن.
ساڵی دواتر ئه‌م هونه‌رمه‌نده رۆحسوكه له‌فیلمی ئه‌كشنی كۆمیدی Scooby-Doo ده‌ركه‌وت كه ماوه‌كه‌ی 86 خوله‌ك بوو و به‌بودجه‌ی 84 ملیۆن دۆلار به‌رهه‌مهێنرا به‌ڵام ده‌سه‌كه‌وته‌كه‌ی زۆر له‌وه‌زیاتر بوو و گه‌یشته نزیكه‌ی 280 ملیۆن.
ساڵی 2003 ئه‌تكینسۆن له‌فیلمی رۆمانسی كۆمیدی Love Actuallyدا ده‌ركه‌وت كه له‌ده‌رهێنانی ریچارد كوریتزو به‌رهه‌مهێنانی دونكان كێنۆرسی، تیم بیڤان، ئیریك فێڵنه‌ر، دیبرا هه‌یوارد، لیزا چاسین و نوسینی خودی كوریتزو نواندنی جگه له ئه‌تكینسۆن، ئاڵان ریكمان، ئیما سۆمپسۆن، هیوگ گرانت، كه‌یرا نایتلی، كۆڵین فێرس و چه‌ند ئه‌كته‌رێكی دیاری تر بوو.
ئه‌م فیلمه باس له‌چه‌ند نمونه‌یه‌كی جیا ده‌كات له‌په‌یوه‌ندییه خۆشه‌ویستییه‌كان له‌نێوان هه‌ر دوانه‌یه‌كدا جا خۆشه‌ویستییه‌كه رۆمانسی بێت، یان برایانه بێت، یان خۆشه‌ویستی دایك و باوك بۆ كوڕ‌و كچه‌كانیان، ئه‌تكینسۆن له‌و فیلمه‌دا رۆڵێكی ناسه‌ره‌كی بینی كه كه‌سایه‌تییه‌ك بوو به‌ناوی روفوس- ه‌وه.
تێچووی فیلمه‌كه كه ماوه‌كه‌ی 136 خوله‌ك بوو، 45 ملیۆن دۆلار بوو به‌ڵام ده‌سكه‌وته‌كه‌ی گه‌یشته نزیكه‌ی 250 ملیۆن.
هه‌ر له‌و ساڵه‌دا ئه‌تكینسۆن رۆڵی پاڵه‌وانی له‌فیلمی كۆمیدی Johnny English دا بینی كه به فیلمێكی لاساییكه‌ره‌وه‌ی فیلمه‌كانی جێمس بۆند ئه‌ژمارده‌كرێت.
ئه‌م فیلمه له‌ده‌رهێنانی پێته‌ر هۆویت و به‌رهه‌مهێنانی تیم بیڤان، ئێریك فێڵنه‌ر، مارك هوفام و نوسینی نیڵ پورڤیس، رۆبێرت وه‌ید، ویلیه‌م داڤیس-ه‌و جگه له ئه‌كتینسۆن، جۆن ماكۆڤیچ، ناتالیێ ئیمبروگلیا، بێن میڵه‌ر رۆڵی سه‌ره‌كی تێدا ده‌بینن.
فیلمی Johnny English كه له 11-7-2003 نمایشكراو ماوه‌كه‌ی 88 خوله‌كه، به‌بودجه‌ی 40 ملیۆن دۆلار به‌رهه‌مهێنرا به‌ڵام داهاته‌كه‌ی گه‌یشته 160 ملیۆن و 583 هه‌زار.
له‌ساڵی 2005، ئه‌تكینسۆن له‌فیلمی كۆمیدی Keeping Mum ده‌ركه‌وت كه له‌ده‌رهێنانی نیاڵ جۆنسۆن و به‌رهه‌مهێنانی جولیا پاڵاوو ماسی‌و په‌ین و نوسینی خودی جۆنسۆن و ریچارد روسۆو نواندنی جگه له‌ئه‌تكینسۆن، ماگیێ سیمس، كریستین سۆماس، تامسین ئیگه‌رتۆن، پاتریك سوایزێ و ئیمیلیا فۆكسه.
ئه‌م فیلمه كه ماوه‌كه‌ی 103 خوله‌كه، له 2-12-2005 نمایشكراو داهاته‌كه‌ی 18 ملیۆن 500 هه‌زار دۆلاری، تێپه‌ڕاند.
فیلمی كۆمیدی Mr. Bean's Holidayیش سه‌ركه‌وتنێكی باشی به‌ده‌ستهێنا. ماوه‌كه‌ی فیلمه‌كه 90 خوله‌كه‌و به‌بوجه‌ی 25 ملیۆن دۆلار به‌رهه‌مهێنراوه.
له‌ساڵی 2011 له‌فیلمی كۆمیدی Johnny English Reborn دا ده‌ركه‌وت كه رۆڵی سه‌ره‌كی تێدا ده‌بینێت. بودجه‌ی فیلمه‌كه 45 ملیۆن دۆلار بوو به‌ڵام داهاته‌كه‌ی ته‌نها له‌شاشه‌كانی سینه‌ماوه 160 ملیۆنی تێپه‌ڕاند.
به‌هۆی به‌رهه‌مه به‌پێزه‌كانییه‌وه، تائێستا روان ئه‌تكینسۆن چه‌ندین خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه له‌وانه خه‌ڵاتی بی بی سی بۆ كه‌سایه‌تی ساڵی 1980.
ژیانی تایبه‌تی
روان ئه‌تكینسۆن له‌ساڵی 1990 ه‌وه‌ژیانی هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ خانمێك به‌ناوی سونترا ساستری كه‌له‌دایكبووی ساڵی 1957، پێكهێناوه كه‌باوكی هندییه‌و دایكی به‌ریتانییه.
ئه‌تكینسۆن و ساستری بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ساڵه‌كانی هه‌شتاكاندا یه‌كتریان بینی كه‌ئه‌و كاته ئه‌و خانمه وه‌ك هونه‌رمه‌ندی جوانكاریی له‌گه‌ڵ BBC كاری ده‌كرد، دواتر له ریستۆرانتێك به‌ناوی Russian Tea Room له‌شاری نیویۆرك چوونه‌قۆناغی ژیانی هاوسه‌رگیرییه‌وه، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و دوانه بچنه‌ژیانی هاوسه‌رگیرییه‌وه ئه‌تكینسۆن په‌یوه‌ندی سۆزداریی له‌گه‌ڵ كچه‌ئه‌كته‌رێكی وڵاته‌كه‌یدا به‌ناوی لیسلی ئاش-ه‌وه، هه‌بووه.
ئه‌م ژن و مێرده ئێستا خاوه‌نی كوڕ‌و كچێكن به‌ناوی بینجامین و لیلی و له نۆرسامپتۆنشێر له‌ناوه‌ڕاستی ئینگلته‌را، ده‌ژین.
لیلی-ی كچی ئه‌كته‌ری بواری نواندنه‌و له‌چه‌ند فیلمێكدا رۆڵی بینیوه له‌وانه‌فیلمی Mr. Bean's Vacation كه به‌رهه‌می ساڵی 2007 ه‌و باوكی رۆڵی سه‌ره‌كی فیلمه‌كه ده‌بینێت، هه‌روه‌ك له‌فیلمی Toothدا رۆڵی بینیوه كه به‌رهه‌می ساڵی 2004ه.
ئه‌تكینسۆن سه‌رباری كاری هونه‌ری، جاجاره‌ش خۆی له‌قه‌ره‌ی كاروباری سیاسه‌ت ده‌دات به‌تایبه‌ت له‌پرسه گشتییه‌كاندا، سامانه‌كه‌شی به 100 ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینی ده‌خه‌مڵێنرێت.
هه‌رچه‌نده ئه‌م هونه‌رمه‌نده خاوه‌نی بنكه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی فراوانه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌گشتی و ئینگلته‌را به‌تایبه‌تی به‌ڵام جارجاره‌ش له‌لایه‌ن ره‌خنه‌گرانه‌وه ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێ ده‌گیرێت كه له‌كاتی نواندندا جوڵه‌ی زیاده‌و ناپێویست ئه‌نجامده‌دات و دوباره‌بوونه‌وه له‌كاره‌كانیدا به‌دیده‌كرێت.
0 comments :
إرسال تعليق