لەپێناو راگرتنی تەوژمی كۆچبەران، شارل میشال سەرۆك وەزیرانی بەلجیكا رایگەیاند، وڵاتەكەی دەستپێكردنی پرۆسەیەكی سەربازی لە دژی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، تاوتوێ دەكات.
میشال لە دیمانەكدا لەگەڵ تۆڕی (ڤی.ئار.تی)، جەختی لەسەر پێویستی دەستوەردانی بەلجیكا كردەوە لە سوریا، تەنانەت بەبێ ئەوەی لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە سەرپشك بكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئاماژەی بە گرتنەبەری شێوازیی یاسایی تر كرد.
شارل میشال وتیشی: "یان دەبێت لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە سەرپشك بكرێیین، یان یاسا نێودەوڵەتییەكانی تر بەكاردەهێنین"، ئەوەشی بە مافێكی ئاسایی بەرگری لەخۆكردن، وەسفكرد.
سەرۆك وەزیرانی بەلجیكا باسی لەو راوێژە بەردەوامەش كرد كە لەسەر ئاستی نیشتیمانی و ئەوروپایی بۆ تاوتوێكردنی ئەو پرسە، دەستییان پێكردووە.
بەلیجكا بەشێوەیەكی پراكتیكی، بەشداریی لەو پرۆسانەدا دەكات كە هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دژی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە عیراق، ئەنجامی دەدەن.
0 comments :
إرسال تعليق