گۆرانی وتن چارەسەری هەموو هەستە نەرێنییەکانە
" پزیشکی پسپۆڕ "Oleg Torsunov" ئامۆژگاری ئەوەمان دەکات کە "گۆرانی بڵێێن"، تاوەکو هەموو خەمەکان و پەستانە دەروونییەکانمان بکەینە دەرەوەی مێشک و جەستەمان گۆرانی وتن بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە چالاکی "غودەی دەرەقی"یان کەم بووەتەوە باشترین چارەسەرە
پزیشکی ناوبراو دەڵێت کە "غودەی دەرقی و غودەی سەممائ endocrine system ،thyroid gland " بە گشتی ڕاستەوخۆ بەستراونەتەوە بە هەستەکانی مرۆڤەوە بەتایبەت هەستی خۆشەویستی، ڕاستەوخۆ لەگەڵ هەستکردنت بە خەم و بێزاری و هەستکردن بە تاواندا یەک دەگرێتەوە و بەیەکەوە دەڕۆن، واتە ئەگەر هەست بە خۆشی بکەیت ئەوا ئەو سیستمانەی لەشیشت بە باشی کار و چالاکی خۆیان دەکەن ئەگەر نا ئەوا بە پێچەوانەوە.
ئەو کەسانەی کە هەستی نەرێنییان دەبێت یان تووش دەبێت، ئەگەر دەری نەبڕن لە ناو جەستەدا بە بەستوویی دەمێنێتەوە و دوای ئەمەش دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی جیاواز لەوانە "غودەی دەرەقی" "خەمۆکی" "پەستانەکانی دەروونی بە گشتی و دڵەڕاوکێ بەتایبەت".
لەبەر ئەوە پسپۆڕی ناوبراو پزیشک" Torsunov" دەڵێت باشترین چارەسەر بۆ کردنە دەرەوەی هەموو هەستە نەرێنی و ناخۆشەکانی ژیانت لە سیستمی جەستەماندا بریتییە لە "گۆرانی وتن"، لەبەر ئەوە دەڵێت گۆرانی بڵێن تاوەکو هەموو هەستە نەرێنیی، ناتەندروست، ناخۆش و غەمگینەکانی ناو لەشتە بچنە دەرەوە.
گۆرانی وتن هەستەکان ڕێک دەخات و دڵ خۆشی و باوەڕت دەداتێ بیرکردنەوەت ڕوون دەکات و پشووت پێ دەدات بەوەی ئارامت دەکاتەوە و هاوکاری چالاکی "غودەی دەرەقی"ش دەدات، هەموو گرێکانی ناو "غودەی دەرەقی" دیارنامێنن و هەستەکان و ڕوحت تەواو هاوسەنگ دەکات.
تێبینی:
• گۆرانی خۆش و دڵخۆشکار بڵێنەوە، هیچ گرنگ نییە هەستت لەو کاتەدا چۆنە و هەست بە چی دەکەیت.
• هەروەها گوێ لە میوزیک و گۆرانی خەمبار نابێت بگریت.
• خۆ ئەگەر بێتو تەندروست بخۆیت و وەرزشیش ئەنجام بدەیت ئەوا زۆر باشتر کاری خۆی دەکات.
0 comments :
إرسال تعليق