كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی چینی رایگه‌یاندووه، له ئێستادا توانای كۆپی كردنی مرۆڤمان هه‌یه، به‌ڵام تاكه رێگری له‌به‌رده‌م ئه‌ركه‌كه‌مان،رای گشتی خه‌ڵكه.
كۆمپانیای "Group Boyalife "، كه به‌گه‌وره‌ترین كۆمپانیای بواری كۆپی كردن داده‌نرێت رایگه‌یاندووه، له رووی زانسیتییه‌وه ،سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كیان بۆ كۆپی كردن مرۆڤ كردووه.
له ئێستادا زاناكانی ئه‌و كۆمپانیایه، هه‌وڵی كۆپێكردنی "مه‌یمون و مانگا" ده‌ده‌ن و له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2016دا به‌رهه‌مه‌كانیان ئاشكرا ده‌كه‌ن.
زاناكان ئه‌وه‌شیان ئاشكراكردووه، له ئێستادا له هه‌وڵی كۆپیكردنی جۆرێكی "میمون"دان، كه تووشی نه‌خۆشی مه‌ترسیدار نه‌بێت.
كسو جۆنگ، سه‌رۆكی كۆمپانیاكه رایگه‌یاندووه، كۆمپانیاكه‌یان توانای كوپێكردنی مرۆڤی هه‌یه، به‌ڵام له كاتی ئێستادا له پێناو رای گشتیدا ئه‌و كاره‌ناكه‌ن، به‌ڵام به‌نیازن چه‌ندین جۆری جیاواز ئاژه‌ڵ كۆپی بكه‌ن.
0 comments :
إرسال تعليق