١٠ فیلمى ترسناکى ساڵى ٢٠١٥ هەن دەبێت بیانبینیت، ئەگەر نەتبینیون ئەوا ئێستا ناوەکانیان دەخەینە بەردەستت و تۆش دەتوانیت سەیریان بکەیت.
The House on Pine street
چیرۆکى ژنێکى دووگیانە کە دەچێتە ماڵى دایکیەوە و بۆى دەردەکەوێت ماڵەکە ئاساى نییە.
ڕەخنەگران بە باشترین فیلمى ترسناکى ٢٠١٥ هەڵیانبژاردووە.
It Follows
کچێکى تەمەن ١٩ ساڵ تووشى نەفرەتێک دەبێت بە هۆى پەیوەندییەکى سێکسیەوە، بۆ ئەوەى ڕزگاریبێت دەبێت بە هەمان شێوە بیدات بە کەسێکى تر و پارێزگارى لە ژیانى ئەو کەسەش بکات.
Maggie
باسى کچێکى هەرزەکار دەکات تووشى نەخۆشییەک دەبێت دەیکاتە زۆمبى، باوکى دەیباتەوە ماڵەوە تا ئاگاداریبێت، بەڵام لە کۆتایدا دەبێت بڕیارێکى سەخت بدات.
Poltergeist
خێزانێک هەست بە جوڵەى سەیر دەکەن لە خانووە تازەکەیاندا، کچەکەیان لە لایەن ئەو بوونەوەرە سەیرانەوە دەفڕێنرێت و ئەوانیش هەوڵدەدەن بیگەڕێننەوە.
Insidious
بەشى سێهەمى، خیزانێک لە ماڵە تازەکەیاندا جنۆکە شوێنیان دەکەوێت، وا لە ژنێک دەکەن کە توانایەکى تایبەتى هەیە لەگەڵ ڕۆحەکاندا قسە بکات تا ڕازیانبکات لەشى کوڕەکەیان جێبهێڵێت.
لە چاو بەشەکانى تریدا ئەم بەشە ترسناکترینە.
The Gallows
فیلمێکە لە کۆکردنەوەى گرتەکانى کچێکە دواى ٢٠ ساڵ لە مردنى بە رووداوێکى دڵتەزێن لە کاتى شانۆگەرییەکدا، خوێندکارەکان بڕیار دەدەن شانۆگەریەکە دەربهێننەوە، بەڵام رووداوەکان پێچەوانە دەبنەوە و کارەساتى گەورەتر روودەدات.
Sinister 2
چیرۆکى دایکێکى تەنها کە دووانەیەکى هەیە و دەچنە ماڵێکەوە ڕۆحێکى خراپى تێدایە، ئەو رۆحە دەیەوێت باوەڕ بە منداڵێکیان بهێنێت خێزانەکەى بکوژێت و وێنەیان بگرێت.
Before I Wake
ئەم فیلمە باسى منداڵێک دەکات کە لە خەوتن دەترسێت، چونکە خەونەکانى دەبن بە ڕاستى دواى ئەوەى دەیانبینێت.
Crimson Peak
ئەم فیلمە دەربارەى پەیوەندییەکى خۆشەویستییە لەگەڵ کوڕێکى گەنجى جادوگەردا، کچەکە عاشقى ئەم پیاوە بووە، بەڵام هەر زوو بۆى دەردەکەوێت کە هاوسەرەکەى بە خوێن هەناسە دەدات، داهێنانێکى گەورەیە لە ترس و رۆمانسییەت.
Paranormal Activity: The Ghost Dimension
بەشى شەشەم، خێزانەکە تازە چوونەتە ماڵەکەیانەوە کە کامێراکانى چاودێرى چالاکییەکى نائاساى دەگرن، دوابەدواى ئەوە رووداوى سەیر روودەدەن، خێزانەکە هەوڵدەدەن منداڵەکەیان بپارێزن.
0 comments :
إرسال تعليق