سەرلەبەیانی دووشەممە، دیاردەیەکی گەردونناسی رێدەکەوێت کە لە دەیان ساڵدا تەنها جارێک روو دەدات، مانگ بە قەبارەیەکی گەورەتر و بە رەنگێکی سووری کاڵ دەردەکەوێت.
سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە، ٢٨ی ئەیلول، چەند کاتژمێرێک بەر لە دەرکەوتنی شەبەقی بەیانی، پێکەوە رودانی دوو دیاردەی سروشتی دەبێتە هۆی دەرکەوتنی مانگێک کا تا ساڵی ٢٠٣٣ دووبارە نابێتەوە.
یەکەم دیاردە بریتییە لە مانگ گیران کە بەهۆی ئەوەی زەوی دەکەوێتە نێوان خۆر و مانگەوە، تەنها روناکییەکی کەم دەگاتە مانگ، ئەم روناکییەش بە بەرگە هەوای زەویدا تێپەڕدەبێت و تیشکی سوور تیایدا زاڵ دەبێت، کە دەبێتە هۆی دەرکەوتنی مانگ بە رەنگێکی سوور.
دیاردەی دووەم گەورە دەرکەوتنی مانگە، لەو بەروارەدا مانگ لە نزیکترین باریدا دەبێت لە هەسارەی زەوییەوە و بە رێژەی ١٤% لە قەبارە ئاساییەکەی زەبەلاح تر دەردەکەوێت.
0 comments :
إرسال تعليق