ڕۆژى جەژن ئەوەندەى نەماوە، خانمانیش حەز دەکەن لەم بۆنەیەدا بە جوانترین شێوە دەربکەون و ببنە خاوەنى پێستێکى جوان و ڕوون، لە ڕێگاى ئەم گیراوە سروشتیانەوە کە لە ماڵەوە دەتوانیت ئامادەیان بکەیت بێ هیچ ئەرکێک دەبیتە خاوەنى ئەو پێستەى دەتەوێت.
سەهۆڵ لەگەڵ ئاوى گوڵ
ڕۆژانە چەند پارچە سەهۆڵێک بخەرە ئاوى گوڵەوە و بە خێرایی بیدە لە دەموچاوت بە شێوەیەکى بازنەى، ئەم شێوازە باشە بۆ نەهێشتنى چرچى دەموچاو و ڕوونبوونەوەى ڕەنگى پێستت، هەروەها باشە بۆ نەهێشتنى ڕەشى ژێر چاو.
گیراوەى زەیتى گوێزى هندى
کەمێک هەنگوین و زەیتى گوێزى هندى تێکەڵبکە و بیدە لە دەموچاوت، با بۆ ماوەى ١٠ خولەک پێوەیبێت، دواتر باش بیشۆ، ئەم گیراوەیە هیلاکى دەموچاو ناهێڵێت و پێستى دەموچاو ڕوون دەکاتەوە.
گیراوەى خامە و مۆز
کەوچکێک خامە و چەند دڵۆپێک ئاوى لیمۆ و مۆزێکى هاڕدراو تێکەڵبکە، بۆ ماوەى ١٥ خولەک گیراوەکە بدە لە دەموچاوت دواتر بە ئاو بیشۆ، ئەم گیراوەیە کار دەکات لەسەر چالاککردنەوەى پێستت و لابردنى خانە مردووەکان و نەهێشتنى چرچى دەموچاو.
0 comments :
إرسال تعليق