پسپۆڕان گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی ره‌گی چه‌وه‌نده‌ر مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌هێزده‌كات.
به‌گوێره‌ی پسپۆڕان، ئه‌و شه‌ربه‌ته هه‌روه‌ك سپێناخ كه وه‌ك له‌فیلم كارتۆنی پاپایدا دیاره، كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوی هه‌یه له‌به‌هێزبونی جه‌سته‌دا.
شه‌ربه‌تی ره‌گی چه‌وه‌نده‌ر هه‌روه‌ك سپێناخ به مادده‌ی نیترات ده‌وڵه‌مه‌نده‌و ئه‌وه‌نده‌ی دوو یان سێ مانگ راهێنانی تایبه‌ت به به‌هێزبون، كاریگه‌ره.
نیترات سوڕی زینده‌خۆراكی له‌له‌شدا به‌هێزده‌كات. ئه‌مه‌ش وای له‌یه‌كێك له‌لێكۆڵه‌ران كردووه كه كاریگه‌رییه‌كانی شه‌ربه‌تی ره‌گی چه‌وه‌نده‌ر به كاریگه‌ری سپێناخ له‌سه‌ر پاڵه‌وانی فیلم كارتۆنی پاپای، به‌راورد بكات.
له‌شانشینی یه‌كگرتوو(بریتانیا) نزیكه‌ی 900 هه‌زار كه‌س هه‌ن كه توشی جه‌ڵده‌ی دڵ بون و ئێستا له‌ژیاندا ماون، به‌ڵام دڵیان ناتوانێت خوێنی پێویست به فشاری رێك، بۆ له‌ش هه‌ڵبدات. هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ماسولكه‌كانی دڵیان به‌شێوه‌یه‌ك لاواز بووه كه ناتوانێت به رێكوپێكی كاربكات.
له‌میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا ده‌ركه‌وتووه كه ماسوله‌كانی ئه‌ژنۆی نه‌خۆشه‌كان پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی ره‌گی چه‌وه‌نده‌ر، به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 13 به‌هێزبون. ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی هاوشێوه‌ی كاریگه‌ری سپێناخه.
د.لیندا پیته‌رسۆن له‌سكوڵی پزیشكی زانكۆی واشنتۆن، كه یه‌كێكه له‌كاره‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌كه، ده‌ڵێت: "ئه‌مه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی بچوكه، به‌ڵام سه‌رنجمان داوه كه پاش دوو سه‌عات له‌خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی ره‌گی چه‌وه‌نده‌ر له‌لایه‌ن نه‌خۆشه‌كانه‌وه، گۆڕانكاریی به‌رچاو له‌توانای ماسولكه‌كانیاندا رویداوه".
ئه‌و پسپۆڕه ده‌شڵێت: "زۆرێك له‌چالاكییه‌كانی رۆژانه پێویستیان به‌هێز هه‌یه له‌وانه: هه‌ستان له‌سه‌ر كورسی، هه‌ڵگرتنی میوه‌و سه‌وزه‌وات، سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر قادرمه‌دا. هه‌موو ئه‌مانه كاریگه‌رییه‌كی سه‌ره‌كییان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ژیان هه‌یه".
لیندا له‌وته‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت: "ئێمه ده‌مانه‌وێت یارمه‌تی خه‌ڵك بده‌ین تا زیاتر به‌هێز بن چونكه هێز پێشبینه‌كه‌رێكی گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی تا چه‌ند مرۆڤ ته‌ندروسته، جا نه‌خۆشی لاوازی دڵیان هه‌بێت یان شێرپه‌نجه یان هه‌ر حاڵه‌تێكی تر".
ئه‌و پزیشكه جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت، به‌گشتی له‌ڕوی جه‌سته‌ییه‌وه، به‌هێزتره‌كان زیاتر ده‌ژین.
0 comments :
إرسال تعليق