ليرة ريكلام بكة

المتابعون

Featured Post

زانایان چۆن دەیانەوێت مەریخ بکەن بە هەسارەی زەوی؟

زیاتر لە نیو سەدەیە زانایان بیریان لە ژیان لەدەرەوەی هەسارەی زەوی کردۆتەوە، کەمبوونەوەی سەرچاوەی وزە و ئاو و خۆراک و زۆربوونی ژم...

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

ئاماده‌ين كه‌ هه‌موو ريكلاميك بكه‌ين ئه‌توانن به‌ ريساله‌ ئاگادارمان بكه‌نةوه‌ كليك بكة

ئةوبابةتانةى موشارةكة كراون

Home » » نهێنی تەمەندرێژی هەندێك لە جگەرەكێشەكان دۆزرایەوە

نهێنی تەمەندرێژی هەندێك لە جگەرەكێشەكان دۆزرایەوە

Written By Aueb Karkuky on السبت، 12 سبتمبر 2015 | 9:42:00 ص

جان كالمێنت به‌ته‌مه‌نترین مرۆڤی سه‌رده‌می خۆی، جگه‌ره‌كێش بوو

نهێنی تەمەندرێژی هەندێك لە جگەرەكێشەكان دۆزرایەوە


توێژینەوەیەكی نوێ تەمەندریژیی هەندێك لە جگەرەكێشەكان دەكاتە بابەتی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون و لە كۆتاییدا دەگاتە ئەو ئەنجامەی ئەوەی وایكردووە ئەوانە تەمەندریژبن، هەڵكەوتەی دەگمەنی جەستەیی ئەوانە نەوەك بێ زیانیی جگەرەكێشان.

هەرچەندە زانست سەلماندوویەتی جگەرەكێشان بە تێكڕا تەمەنی مرۆڤ 10 ساڵ كورتدەكاتەوە، كەچی كەسێكی وەك جان كالمێنت كە لە تەمەنی 21 ساڵییەوە رۆژانە جگەرەی كێشاوە، تاكوو تەمەنی 122 ساڵی ژیا و بووە تەمەندرێژترین مرۆڤی سەردەمی خۆی.

بۆ تێگەیشتن لە هۆكاری تەمەندرێژیی كەسانی وەك كالمێنت، توێژەرانی زانكۆی كالیفۆرنیا دەستیاندایە توێژینەوە  لە دوو گرووپ لە خەڵكی: یەكەم 90 جگەرەكێش كە زیاتر لە 80 ساڵ ژیاون، دووەم 730 كەس كە بەر لە 70 ساڵی مردوون.

دواتر بۆیان دەركەوت پێكهاتەی بۆماوەیی تەمەندرێژە جگەرەكێشەكان بەجۆرێك هەڵكەوتبوو كە زۆرتر بەرگەی ماددە مەترسیدارەكانی وەك پێكهاتەكانی نێو جگەرەی دەگرت و بەشێوەیەكی خێراتر و كاراتر خانەكانی جەستەی پاك و نوێ دەكردەوە و هەر ئەو جیاكەرەوە بۆماوەییەش هۆكاری تەمەندرێژی ئەو كەسانەیە.

ئەو كەسانەی ئه‌و خاسیەتە بۆماوەییانەیان هەیە، جگە لەوەی زۆرتر بەرگەی ماددە زیانبەخشەكان دەگرن، كەمتریش تووشی شیرپەنجە دەبن و سەرەنجام تەمەندرێژدەبن. توێژەرەكان گوتیان لە داهاتوو خەڵكی دەتوانن بە پشكنینی جینی بزانن كە ئایا ئەوان هەڵگری ئەو جینە بەرگریكارانەن یاخود نا؟.

هەوأڵە ناخۆشەكە ئەوەیە كە هەڵگرانی ئەو جۆرە جینانە بەگشتی ژمارەیان كەمە. توێژەرە ئەمریكییەكان هەروەها جەختیان كردەوە كە تەنانەت لەو كەسانەشدا كە ئەو نەخشە بۆماوەییە دەگمەنەیان هەیە، دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان لە باشترین بڕیارەكانی ژیانیان دەبێت بۆ خزمەتكردنی باری تەندروستییان.

0 comments :

إرسال تعليق

ليرة ريكلام بكة