ليرة ريكلام بكة

المتابعون

Featured Post

زانایان چۆن دەیانەوێت مەریخ بکەن بە هەسارەی زەوی؟

زیاتر لە نیو سەدەیە زانایان بیریان لە ژیان لەدەرەوەی هەسارەی زەوی کردۆتەوە، کەمبوونەوەی سەرچاوەی وزە و ئاو و خۆراک و زۆربوونی ژم...

ئێمه‌ له‌ فه‌یسبوك

ئاماده‌ين كه‌ هه‌موو ريكلاميك بكه‌ين ئه‌توانن به‌ ريساله‌ ئاگادارمان بكه‌نةوه‌ كليك بكة

ئةوبابةتانةى موشارةكة كراون

Home » » بکوژی ڕائیدێک لە کەرکوک دەستگیرکرا

بکوژی ڕائیدێک لە کەرکوک دەستگیرکرا

Written By Aueb Karkuky on الثلاثاء، 8 مارس 2016 | 9:12:00 ص



بکوژی ڕائیدێک لە کەرکوک دەستگیرکرا


دەزگا ئەمنیەکانی کەرکوک ڕایانگەیاند لە هەڵمەتێکی هاوبەشدا ئەمڕۆ بکوژی ڕائید نەجات کەمال شیخۆ دەستگیرکراوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاگادار تایبەت بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند شەوی ڕابردوو دوای كۆكردنەوەی زانیاری  دروست لە هەڵمەتێكی هاوبەشی دەزگا ئەمنیەكانی كەركوك  كە پێكهاتبوون لە دەزگای زانیاری کەرکوک، هێزەكانی دژەتیرۆر، پۆلیسی دژە تاوانەكان و بنكەی پۆلیسی دۆمیز، توانرا بكوژی ڕائید نەجات كەمال شیخۆ دەستگیربكرێت.
بە پێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی بكوژەكە بەڕەگەز عەرەبە و لەدایك بووی ساڵی ١٩٨١ ی ناحیەی یەنگیجەی سەر بە پارێزگای  كەركوكە، لەدوای دەستگیركردنیشی دانی بە تاوانەكەییدا ناوە.
هێزە ئەمنیەکان پشت بەست بە پەیوەندیە هاتو و ڕۆیشتوەكان و ڤیدیۆ تۆماركراوەكانی شەوی "تاوانەکە" توانیویانە بکوژرە دەست نیشان بکەن.
شەوی دوو لە سەر سێی ئەم مانگە ئەندامێکی هێزە ئەمنیەکانی کەرکوک بە ناوی نەجات کەمال شیخۆ لە پلەکەی ڕائیدە لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا کوژرا و شەوی ڕابردوو بکوژەکەی دەستگیرکرا.

0 comments :

إرسال تعليق

ليرة ريكلام بكة