گرتەیەکى ڤیدیۆیى ئاسمانى کۆستاریکا بڵاوبۆتەوە کە هاوڵاتیانى ئەو وڵاتە بە نیشانەى کۆتایى هاتنى دونیا ناویدەبەن.
تۆڕى ئەى بى سى ئەمریکى بڵاویکردەوە: هەورى سور و رەش و سپى لە چەند شێوەیەکى نامۆدا ئاسمانى وڵاتى کۆستاریکاى تەنى، ئەو دیاردەیەش ترس و دڵەراوکێى لە دڵى دانیشتوانى سان خوسیەى پایتەخت دا دروستکرد.
هاوڵاتیانى دانیشتوانى سان خوسیە ئەو دیاردەیەیان بە نیشانەى کۆتایى هاتنى دونیا ناودەبرد و ئاماژەیان بەوەش دەکرد کە ئەوە سەرەتایەکە بۆ دەرکەوتنى مانگى سور لە ٢٨ ى ئەم مانگەدا ، ئەو کەسانەى دیاردەکەیان بینیوە دەڵێن ئاگادارکردنەوەیەکە لەبەرامبەر ئەو توندوتیژیانەى لەجیهان دا روودەدات و هۆشداریەکە بە شارستانیەتى مرۆڤ.
هاوڵاتیانى کۆستاریکا بەئاگاداربوون لەو دیاردەیە هاتنە سەر شەقامەکان و دەیان وت پێویستە مرۆڤ خۆى بۆ کۆتایى هاتنى دونیا ئامادە بکات ، هەروەک ئاماژەیان بەوە دەدا کە دیاردەکە لە داهاتودا گەورەتر دەبێت وەک نیشانەى کۆتایى هاتنى دونیا.
0 comments :
إرسال تعليق