ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه، زانایانی فه‌له‌ك له زانكۆی كۆڵۆمبیای ئه‌مریكا، پێشبینیان كرد، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی زه‌به‌لاح به‌هۆی به‌ریه‌ككه‌وتنی (كونه ره‌شه‌كان) له كۆمه‌ڵه ئه‌ستێره‌ی فه‌ریك رووبدات، ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو كه ته‌قینه‌وه‌كه یارمه‌تییان ده‌دات توێژینه‌وه‌ی زیاتر بۆ تێگه‌یشتن له‌سه‌ر شیرازه‌ی گه‌ردون، ئه‌نجام بده‌ن.
یه‌كێك له زانا به‌شداربووه‌كانی توێژیینه‌وه‌كه، له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند: "دوو كونی ره‌ش له كۆمه‌ڵه ئه‌ستێره‌ی فه‌ریك، به‌ره‌و یه‌ك ده‌چن و ئه‌وه‌ش ته‌قینه‌وه‌یه‌كی زه‌به‌لاح دروست ده‌كات".
وتیشی: "تیمه‌كه توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و تروسكانه كردووه كه له (كوازار) ده‌بێته‌وه كه ته‌نێكی فه‌له‌كییه و وزه‌ی كه‌هروموگناتیسی ده‌رده‌كات"، رونیشكرده‌وه، تیمی زانایان ئه‌وه‌یان بۆ ئاشكرا بووه، سه‌رچاوه‌ی تروسكه‌كان، ئه‌و دوو كونه ڕه‌شه‌ن كه به ده‌وری یه‌كتردا ده‌سوڕێنه‌وه و رووبه‌ری نێوانیان نزیكه‌ی 3.5 ملیار ساڵی روناكییه و له هه‌فته‌یه‌ك یان دوو هه‌فته‌ی روناكی له زه‌وییه‌وه دوورن كه ده‌كاته 320 ملیار كیلۆمه‌تر.
رونیشكرده‌وه، ساڵی روناكی ئه‌و دووریەیه كه تیشك له ساڵێكدا ده‌یبڕێت، بۆیه بۆچوونی فه‌له‌كییه‌كان ته‌واوه له‌سه‌ر سه‌ره‌تای دروستبوونی ژیان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی.
0 comments :
إرسال تعليق