هەموو کچێک خەون بە ددانێکى سپیەوە دەبینێت بێ بوونى هیچ پەڵەیەکى ڕەش تا ببنە خاوەنى زەردەخەنەکانى هۆلیوود، بۆئەوەى بگەیت بەو خەونەت ئەم گیراوەیە تاقیبکەرەوە کە تەنها لە ماوەى ٣ خولەکدا دەتکاتە خاوەنى سپیترین ددان.
پێکهاتەکان:
٢ کەوچک شەربەتى لیمۆ
٣ کەوچک پیکى پاودەر
کەمێک ئاو
هەویرى ددان
فڵچەى دان
چۆنییەتى بەکارهێنان:
پیکی پاودەرەکە لەگەڵ هەویرى ددان و ئاوەکەدا تێکەڵبکە.
بۆ ماوەى خولەکێک ددانەکانت بەم گیراوەیە پاکبکەرەوە، دواتر بە شەربەتى لیمۆکە ددانت پاک بکەرەوە.
بڕێک ئاو و کەمێک پیکى پاودەرى تر تێکەڵبکە و ماوەى خولەکێک ددانتى پێ پاکبکەرەوە، دواتر ئاوى ئاسایی لە دەمت ڕابدە.
لە کۆتایدا بە بەکارهێنانى هەویرى ددان و فڵچەکە ددانت پاکبکەرەوە.
هەموو هەفتەیەک جارێک ئەم گیراوەیە بەکاربهێنە تا ببیتە خاوەنى سپیترین و جوانترین ددان.
0 comments :
إرسال تعليق