فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌یه‌نێت، چه‌كدارانی داعش له گوندێكی سه‌ر به شارۆچكه‌ی حه‌ویجه 35 هاوڵاتی مه‌ده‌نیان رفاند.
باپیر شێخوه‌سانی، فه‌رمانده‌ی فه‌وجی چواری لیوای 11ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان راگه‌یاند: "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7ی ئه‌یلولی 2015، چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له گوندی "ئه‌لخان تابعه"ی شارۆچكه‌ی حه‌ویجه 35 هاوڵاتییان رفاند".
ئه‌و فه‌رمانده‌یه، وتیشی: "رفاندنی سه‌رجه‌م ئه‌و هاوڵاتیییانه دوای ئه‌و دێت كه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه ئه‌ندامێكی راگه‌یاندنی داعشیان له گوندی "ئه‌لخان تابعه"یان سووتاندووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌چه‌كدارانی داعش رایانگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر بكوژانی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی راگه‌یاندنی داعش ئاشكرا نه‌كرێت ئه‌وا سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه گوللـه‌باران ده‌كه‌ن".
0 comments :
إرسال تعليق