پــايتــەخـتـى مــردووەكــان..!!
دۆڵی ئاشتی نـاوی ئـەو گۆرستانـەیە کـە دەکەوێتـە شاری نەجەفی وو‌ڵاتى عێراقـەوە،بـەگـەورەترین گـۆرستـان دادەنرێـت لەجیھاندا رووبـەرەكـەى(1486 )دۆنـمـه،(5)مـلیـۆن مـردووى تیـانێـژراوه،مـردووە نێـژراوه‌كـان لـه(99%)شـيعـەن له(1%) سوننـەن،گۆرى ئيمامى(عـلـى) له‌م گۆڕستـانه‌يه،لەئێستـادا مردووى تیا نانێـژرێـت لـەبەرنەبوونى جێـگا،له‌سـاڵى(2012)يونسكۆ ئەم گۆرستانەى خسته ريزى شوێنەوارە مێژووييەكان..!!
سـه‌رنـج: پيـرۆزى ئـەم گۆرستـانه لاى شيعەكان و گرانى نرخى جێگاى گـۆر له‌م گۆڕستانه به‌هـۆى نـەبوونى جێگـاوه،واى لەشيعـەكان كـردبوو گـۆڕەكانيـان قـات قـات له‌سه‌ر یـه‌ك دروست بكـەن،هـه‌ر قـاتـه‌ش مـردوویـه‌كی تێـبكـه‌ن،گـۆری وا هـه‌یه زیـاد له(4)ئه‌نـدامى خێـزانێـكى تێـدایـه،بـه‌رزى هـه‌ندێـك له گـۆرەكـانيش دەگـــاتـــه (8)مــه‌تـر..!! هۆى ئه‌و ژماره زۆره‌ى مردوو له‌م گـۆڕستانه‌دا ئەوه‌يه:شیعه نـاتوانن لــه هـــه‌موو شوێنێك گۆڕ هه‌ڵكه‌نن و مــردوو بنێژن ته‌نها له چـه‌نـد شوێنێكی تایبه‌ت نــــه‌بێت وه‌ك (نه‌جه‌ف،كه‌ربه‌لا،تاران،قـوم،شیراز) لـه‌به‌رئـه‌وه تـه‌نها مـردووى عێـراق لێره نانێژرێت.. به‌ڵكو شیعه‌كانى ئیران و هنـدستــان و پاکستان و ئه‌فغانستان و کوێت و لـوبنان ساڵانه مردوه‌کانیان دێنن لێره ده‌ینێژن.له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆیان.ئـه‌مه‌ش تـــه‌نها شيعه ده‌وڵــه‌مه‌ند و ده‌ست رۆشتووه‌كان ده‌تـوانــن مـردووه‌كــانـیان بـێــنـن بــۆ ئــێــره
0 comments :
إرسال تعليق