ده‌زگای شوێنه‌وار و مۆزه‌خانه‌كانی سودان، دۆزینه‌وه‌ی چه‌ندان هه‌ره‌می نوێی راگه‌یاند كه مێژووه‌كانیان بۆ شارستانییه‌كی دوو هه‌زار ساڵی (پ.ز)، ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگاكه رایگه‌یاند:"نێرده‌یه‌ك له مۆزه‌خانه‌ی به‌ریتانیا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی شوێنه‌وارناسانی سودان، پاشماوه‌ی 16 هه‌ره‌میان له شاری جیماتونی مێژوویی له سودان دۆزییه‌وه كه پاشماوه‌ی شارستانی كوشن"، رونیشكرده‌وه، مێژووی هه‌ره‌مه‌كان بۆ كۆتایی سه‌رده‌می شانشینی نه‌بته و سه‌ره‌تای شانشینی مروی ده‌گه‌ڕٍێته‌وه كه به‌شێك بوون له شانشینی كوش.
وتیشی: "هه‌ره‌مه‌كان له ناوچه‌ی (الكوه) له كه‌ناری خۆرهه‌ڵاتی نیلی باشوور له باكووری سودان دۆزرانه‌وه و ژماره‌یان 16 هه‌ره‌مه و به به‌ردی نۆبی گڵین ه قوڕ و به‌رد دوروستكراون، درێژی گه‌وره‌ترین هه‌ره‌میان 10 مه‌تره و به‌رزییه‌كه‌ی 13 مه‌تره".
به وته‌ی عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی، سودان زۆرترین هه‌ره‌مه‌كانی جیهان له‌خۆده‌گرێت كه هه‌ندێكیان له لیستی شوێنه‌واره جیهانییه‌كاندا تۆماركراون، ته‌نیا له ناوچه‌ی به‌جراویه‌ش نزیكه‌ی 200 هه‌ره‌م هه‌یه، وێڕای چه‌ندان هه‌ره‌می تر له ناوچه‌ی بركل.
0 comments :
إرسال تعليق