وێڕای ئه‌وه‌ی ئاژانسی فه‌زای ئه‌مریكا (ناسا) ته‌ئكیدی له‌سه‌ر پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌واڵه كرده‌وه، توێژه‌رێكی به‌ریتانی رایگه‌یاند، ژیان له‌سه‌ر زه‌وی له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا كۆتایی دێت.
رۆژنامه‌ی (میرۆر) له زاری خاوه‌ن ئه‌و تیۆره‌وه بڵاویكرده‌وه، دیارینه‌كراوه كه‌ی كۆتایی جیهانه، به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌و كاره‌ساته له رۆژانی 22 بۆ 28ی ئه‌م مانگه رووبدات.
پرۆفیسۆر رۆبه‌رت زۆڵش به‌رێوه‌به‌ری راپه‌ڕاندنی توێژنه‌وه‌كان له زانكۆی "سانتراڵ" له لانكاشایه‌ری به‌ریتانیا، باسی ورده‌كاریی ئه‌و دیارده‌یه كرد كه هه‌ندێك چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ن و بگره هه‌ندێك له رێڕه‌وی مێژوویی‌دا بڕوایان پێی هه‌یه.
به وته‌ی ئه‌و پرۆفیسۆره، پێویسته بزانین زه‌وی رۆژانه به‌ر سه‌دان ته‌ن مه‌واد ده‌كه‌وێت كه له ئاسمانه‌وه دێن، به‌ڵام ئه‌و مه‌وادانه له شێوه‌ی به‌ردی بچوكدان كه زۆربه‌یان له توێژاڵی ئاسمانی زه‌ویدا، گڕده‌گرن و نامێنن.
رۆبه‌رت زۆڵش، وتیشی: "زه‌وی له رابردوودا رووبه‌ڕووی زۆرێك له‌و دیارده كاولكاریانه بووه‌ته‌وه، بۆیه ده‌بێت ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه به‌هه‌ند وه‌بگرین.
له شوباتی 2013، نه‌یزه‌كێكی گه‌وره كه قه‌باره‌ی هێنده‌ی لۆرییه‌كی بارهه‌ڵگر ده‌بوو، له‌سه‌ر ئاسمانی شاری شیلیابینسك له سیبریا ته‌قییه‌وه.
ئه‌و رووداوه له‌رێی چه‌ندان كامیرای مۆبایله‌وه وێنه‌گیرا و زۆرێك له شوشه‌ی په‌نجه‌ره‌ی ماڵانی شاره‌كه هاڕه‌یان كرد و سه‌دان كه‌سیش برینداربوون، به‌ڵام ئه‌و رووداوه كاره‌ساتبارتر ده‌بوو گه‌ر له شوێنێكی وه‌ك له‌نده‌ن و نیویۆرك یان په‌كین رویبدایه.
ئاژانسی "ناسا" ده‌ڵێت، گه‌ر ته‌نێكی وه‌ها گه‌وره هه‌بوایه كه له ئاسمانه‌وه روو له زه‌وی بكات و كۆتایی به ژیان بهێنێت، وه‌ك باسی لێوه‌ده‌كرێت، له‌ئێستاوه ده‌مانتوانی ده‌ستنیشانی بكه‌ین و شوێن و ئاراسته‌ی هاتنی دیاریی بكه‌ین.
0 comments :
إرسال تعليق