بۆ یه‌كه‌مجار له‌دوای ساڵی 1961ه‌وه كوبا باڵیۆزێكی خۆی له ولایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دامه‌زراند، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی باشبوونی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا.
به‌و جۆره‌ش خۆزیه كاباناس بووه یه‌كه‌م باڵیۆزی كوبا له‌ئه‌مریكا، له‌دوای 55 ساڵ له‌دابڕانی دیپلۆماسی نێوان ئه‌و دوو وڵاته، به‌ڵام تائێستا واشنتۆن ناوی باڵیۆزه‌كه‌ی خۆی كه‌ده‌ینێرێت بۆ هاڤانای پایته‌ختی كوبا، ئاشكرانه‌كردووه.
ئه‌و پێشهاته، چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی رائوڵ كاسترۆی پێشه‌وای كوبا دێت بۆ نییۆرك، تاكو له‌باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وتارێك پێشكه‌ش بكات.
0 comments :
إرسال تعليق